سەردێڕ:

پارێزگاری بانکی ناوەندی: رێنماییان بۆ مۆڵەتدان بە بانکە دیجیتاڵییەکانی عێراق دەرکرد

PM:02:58:24/12/2024

1648 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی ئێمە رێسامان دەرکرد بۆ مۆڵەتدان بە بانکە دیجیتاڵییەکان لە عێراق، هاوکات، حەواڵەی دەرەکی بانکی ناوەندی نزیک دەبێتەوە لە ٪١٠٠


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، "بانکی ناوەندی گرنگییەکی زۆری بە گۆڕانکاری دیجیتاڵی داوە وەک یەکێک لە ئامانجەکانی لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی سێیەمی خۆیدا بۆ ساڵانی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٦ بۆ بەرزکردنەوەی زانیاری و کارامەیی کاری بانکی، باشترکردنی ئەدای دارایی، و دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیاران لەبەر رۆشنایی خێرا لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژی".

هاوکات، ئاژانسی شەفەق نیوز بڵاویکردەوە، حەواڵەی دەرەکی گەیشتە زیاتر لە ٩٧% لە فرۆشتنی زیادکردنی دراوی بانکی ناوەندیدا، بە بەشداری ١٤ بانک، ئەمڕۆ بانکی ناوبراو لە زیادکردنەکەیدا بڕی ٢٩١ ملیۆن و ٤٨٦ ​​هەزار و ٨٣٧ دۆلاری فرۆشتووە، کە بە نرخی بنەڕەتی ١٣١٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی فرۆشی دۆلارەکان بۆ بەهێزکردنی باڵانسەکانی دەرەوەی وڵات بەشێوەی حەواڵەکردن و قەرزکردن بووە، کە بڕی ٢٨٣ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار و ٨٣٧ دۆلار بووە، کە ڕێژەی ٩٧.٥٪ بووە بە بەراورد بە فرۆشتنی نەختینەیی کە بڕی ٧ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار بووە.













گەلەری