سەردێڕ:

سودانی: تا کۆتایی ٢٠٢٧ سوتانى گاز لەگەڵ نەوتدا بە تەواوەتى ناهێڵین

PM:12:23:24/12/2024

2084 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە تا کۆتایی ساڵى 2027 کۆتایی بە سوتاندنى گاز بهێنن لەگەڵ نەوت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، رۆژنامەى سەباحى حکومەتى عێراق بلاوى کردەوە، سودانى لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ وەزارەتەکانى نەوت و کارەبا و پرۆژەکانى کەرتى نەوت و وزە کۆبوەتەوە و باسى لەوەکردووە، کە پلانیان هەیە کۆتایی بە سوتاندنى گاز دەهێنن.

سوتاندنى گاز لەگەڵ نەوتدا یەکێک لە کێشە گەورەکانى عێراق بۆ پیسبوونى ژینگە و بە هەدەردانى بەشێکى سامانى وڵاتەکە و حکومەتى عێراق چەندین ساڵە بانگەشەى ئەوەدەکات کە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.

هاوکات، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، چەند کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی غازیان هەیە کە چاوەڕوان دەکەن بەرهەمهێنانیان لە قۆناغەکانی دواتردا بگاتە ١٥٠ ملیۆن پێ سێجا، ئەوانیش هەردوو پاڵاوگەی بەسرەی یەک و بەسرەی دووە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵی تەواوەتی دەدەن بۆئەوەی سوتاندنی گاز کۆتاییی پێبهێنن و دووبارە بەکاری بهێننەوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.













گەلەری

‌بەپەلە