سەردێڕ:

ئایا کۆمپانیای نیسان و هۆندا و میتسوبیشی یەکدەگرن؟

AM:11:31:24/12/2024

5528 جار خوێندراوەتەوە

گرێبەستەکە سێیەم گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دروست دەکات کە مەزەندە دەکرێت ساڵانە فرۆشی ٤٦ ملیار پاوەند بێت لە بەرامبەر کێبڕکێی چیندا


لە بابەتێکی "زە گاردیان" هاتووە کە کۆمپانیای هۆندا و نیسان و میتسوبیشی پشتڕاستیان کردەوە کە لە گفتوگۆدان لەسەر ئەگەری یەکگرتنی سێ لایەنە لە کاتێکدا کۆمپانیا ژاپۆنییەکان کێشەیان لەگەڵ دابەزینی فرۆش و کێبڕکێی براندە چینییەکان هەیە.

کۆمپانیاکان چەند رۆژێک لەمەوبەر پشتڕاستیان کردەوە کە هۆندا و نیسان ڕێککەوتوون لەسەر "دەستپێکردن بەرەو یەکخستنی بازرگانی لە ڕێگەی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی هاوبەش "، هەروەها میتسوبیشی بڕیاری پەیوەندیکردن دەدات تا کۆتایی مانگی یەک.

ئەم یەکگرتنە دەبێتە هۆی تێکەڵکردنی دووەم و سێیەم گەورەترین کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە ژاپۆن، ئەمەش لە هەوڵێکی بەرگریدا بۆ یەکخستنی تواناکانیان لەکاتێکدا پیشەسازی ئۆتۆمبێل بە گەورەترین قۆناغی ئاڵۆزی خۆیدا تێدەپەڕێت لە ژاپۆن و سێیەم گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دروست دەکات لە ڕووی فرۆشی ساڵانەیەوە.

لە کاتێکدا تۆیۆتا لە ڕووی داراییەوە تاڕادەیەک خۆڕاگری ماوەتەوە بەهۆی پێشەنگی سەرەتایی لە ئۆتۆمبێلە هایبریدەکاندا، بەڵام لە بەرامبەر ئەمانەدا بەرهەمهێنەرانی چینی وەک BYD و SAICبە شێوەیەکی شەڕانگێزانە ئۆتۆمبێلی کارەبایییان کردووەتە ئامانج وەک ڕێگەیەک بۆ دەستبەسەرداگرتنی پشکێکی زۆر گەورەتر لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی جیهانی.













گەلەری