سەردێڕ:

پیاوێک بە شێوەیەکی سەیر رووبەرووی ورچێکی گەورە دەبێتەوە

PM:07:43:23/12/2024

4108 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕووداوێکی سەیر و سەرنجراکێشدا پیاوێک سەگەکەی لە هێرشی ورچێکی گەورەی قاوەیی دەپارێزێت و رووبەرووی دەبێتەوە.


لە ماڵپەڕی " lebanon24" بڵاو کراوەتەوە، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە سەرەتا سەگەکە ئازایانە بەرامبەر ورچەکە دەوەستێتەوە، بەڵام دۆخەکە مەترسیدارتر دەبێت کاتێک ورچەکە لەسەر قاچی دواوەی خۆی دەوەستێت و خۆی بۆ هێرشکردن ئامادە دەکات.
بەڵام دواتر خاوەنی سەگەکە تەنها بە بەکارهێنانی دارێک رووبەرووی ورچە گەورەکە دەبێتەوە بۆ پاراستنی خۆیی و سەگەکەی، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر ورچەکە پاشەکشە دەکات و دووردەکەوێتەوە لێیان.














گەلەری