PM:04:36:23/12/2024
3016 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هاووڵاتیانی ئەمریکی کە لە بێلارووس نیشتەجێن بەپەلە وڵاتەکە بەجێبهێڵن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە بەیاننامەیەکدا دەزگای راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، بۆ ئەو هاووڵاتییە ئەمریکیانەی کە پلانیان هەیە گەشت بۆ بێلاڕووس بکەن، یان لەوێ نیشتەجێن دەڵێت: “وەزارەتەکە داوا دەکات سەفەر بۆ بێلاڕووس نەکەن و هاوڵاتیانی ئەمریکی لە بێلاڕووس دەبێت دەستبەجێ وڵاتەکە بەجێبهێڵن".
ئاماژەی بەوەشکرد،
پێویستە هاوڵاتیانی ئەمریکی لەکاتی پلاندانان بۆ جێهێشتنی بێلاڕووس وریا بن چونکە رەنگە
دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەبێ ئاگادارکردنەوە دابخرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی
ئابی ٢٠٢٣دا بانگەوازێکی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی ئەمریکییەکان بیلاڕووس بەجێبهێڵن بەهۆی
داخستنی هەندێک خاڵی پشکنین لەسەر سنووری لیتوانیا.