سەردێڕ:

سودانی: ساڵى داهاتوو سێ فڕۆکەخانە لە شارە جیاوازەکان دەکرێنەوە

PM:01:38:23/12/2024

9076 جار خوێندراوەتەوە

سودانی رایگەیاند، ساڵى داهاتوو فڕۆکەخانەکانى موسڵ و ناسریە و کەربەلا دەکرێنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ١٠ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دەکاتەوە، کە دەکاتە یازدەیەمین ساڵیادی دەستبەسەرداگرتنی شارەکە لەلایەن داعشەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر رەزاق موحەیبەس، وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی عیراق رایگەیاندبوو، لە ساڵی داهاتوودا هەرسێ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسرییە و کەربەلا و موسڵ دەکرێنەوە و دەست بە گەشتەکانیان دەکەن.













گەلەری

‌بەپەلە