AM:09:55:23/12/2024
1292 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی و دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی خزمەتگوزاری لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی هەشت هەزار دەرچووی تری بەشە پزیشکییەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، سەعد لامی، وتەبێژی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدڕاڵی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی و وەزارەتی دارایی کاردەکات بۆ رێکخستنەوەی تێچووە داراییەکان.
هاوکات ئاماژەی
بەوەش کردووە، دوای تەواو کردنی ئەو کارانە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری دەتوانێت بڕیاری
دامەزراندن بۆ هەشت هەزار کەس کە دەرچووی بەشە پزیشکییەکانن دەربکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵە دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان راگیراوە.