PM:02:24:30/12/2024
11068 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەى کەشوهەوای هەرێمی کوردستان جێگیردەبێت و پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ واتە سەری ساڵ کەش و هەوا لە هەرێم جێگیر دەبێت و تەنها لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ئەگەری نمەباران هەیە و پلەکانی گەرماش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
هاوکات کەشناسی عێراقیش ئاماژەی بەوەکردووە،
بۆ سەری ساڵی نوێ کەش و هەوا خۆش دەبێت و پلەکانی گەرما تاڕادەیەک جێگیر دەبن و کەشی
ئاسمانیش هەور و خۆر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :١٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٣ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٥ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٣ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٤ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٢ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٧ پلەى سیلیزى