PM:11:41:19/12/2024
3944 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رێژەی وەبەرهێنانی غاز بۆ ٧٠٪ بەرزبووەتەوە و دەشڵێت، "بەردەوام دەبین لە زیادکردنی غاز بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە بەرهەمهێنانی کارەبا و پشتگیریکردن لە ئابووری نیشتیمانی".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، کەرتى غازى عێراق هەنگاوى زۆر گەورەى بڕیوووە و ٧٠٪ بەرهەمهێنانیان زیاد کردووە.
هاوکات ئەوەش خرایەڕوو، کە حکومەت و وەزارەت لەڕێگەی رێنماییەکانی وەزیری
نەوتەوە دەیانەوێت رێژەی وەبەرهێنانی غاز
بەشێوەیەک بەرزبکەنەوە کە بەشداربێت لە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی
کارەبا و پشتگیریکردن لە ئابووری نیشتمانی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، وەزارەتەکە دەستکەوتێکیشی لە بواری بەرهەمهێنان، هەڵگرتن،
و هەناردەکردنی غازی شلدا بەدەستهێناوە، هەروەها زیادکردنی دەرچەی دابینکردنی غاز
بۆ ئۆتۆمبێلەکان، بەهۆی زیادبوونی ئەو ژمارەیەی کە سیستەمی غازی بۆ زیادکراوە.