سەردێڕ:

سەرۆکی روسیا: ئامادەی گفتوگۆکردنین لەگەڵ ترەمپ بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا

PM:11:05:19/12/2024

4616 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئاگربەست و دانوستانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و ئامادەشن لەپێناو رێککەوتن سازشبکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا وتى، روسیا ئامادەی گفتوگۆکردنە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەربارەی دانوستان لەسەر ململانێ و ئاڵۆزییەکانی روسیا و ئۆکرانیا.

هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، سازش لەسەر ئۆکرانیا دەکەن لە ئەگەری دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ مەرجێکیان نییە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا.

 













گەلەری