PM:05:27:19/12/2024
1524 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بە دانانی حەمید رەشید فلەیح لە پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیدا، بە راسپاردنی حەمید رەشید فلەیح شەتری، بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق.
هاوکات، راسپاردنی حەمید رەشید
فلەیح شەتری بۆ پشتگیركردنە لە تەواوكردنی كارەكانی دەزگاكە و خزمەت بە عێراق و
پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی، بەوپێیەی شەتری
خاوەن شارەزایی و ئاستی بەرچاوە لە بواری ئەمنیدا.