سەردێڕ:

ئایا ماهیر ئەسەد لە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد روی لە کوێ کردوە؟

AM:09:55:17/12/2024

2756 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، ماهیر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد دوای روخانی رژێمەکەیان بەرەو عێراق هەڵاوتووە و دواتر گەیشتووتەوە هەرێمی کوردستان


ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، ماهیر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد دوای روخانی رژێمەکەیان لە دیمەشق هەڵاتووە بەرەو عێراق و دواتر هاتووەتە سلێمانی و لەوێ خۆی حەشارداوە.

رۆژى هەشتى ئەم مانگە دەسەڵاتى بەشار ئەسەد روخا و دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوە کە ماهیر ئەسەدى براى لە رێگەى دەروازەى قائیمەوە هاتوەتە عێراق.
هاوکات، لە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد دوو هەزار سەرباز رویان لە ناوچەکانی عێراق کرد و وتراوە کە ماهیر ئەسەد ی برای بەشار ئەسەد لەگەڵ سەربازانی سوپا هاتوەتە عێراق و تا ئێستا نازانرێت رۆشتوەتە دەرەوەی عێراق یان ماوەتەوە.














گەلەری