سەرۆكی روسیا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوو سوپای روسیا چونەتە ناو ١٨٩ شارو شارۆچكەی ئۆكرانیا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، لە وتارێکدا کە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگری ئامادەبوون، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤ سوپای وڵاتەكەی توانیوانە ١٨٩ شار و شارۆچكەی ئۆكرانیا كۆنترۆڵ بكەن و بەدرێژای هێڵەكانی جەنگیش بەردەوام لە پێشڕەویدا بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێشینەی
ئامانجەکانی ساڵی رابردووی سوپای روسیا، گەیشتن بوە بە ئامانجە سەرەكییەكانی كە لە
ئۆپراسیۆنەكاندا ئەنجامیداوە.
هاوكات، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزەكانیان توانیویانە بچنە
ناو گوندی یلیزاڤه تیڤکایان كە بە نزیكەی ١٠كیلۆمەتر لە باشوری كوراخۆڤ دوورە و دەوڵەمەندە
بە سەرچاوە سروشتییەكان.
ئەوەشیان خستەڕوو، لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا سوپای روسیا توانیویەتی ژمارەیەكی
زۆر لە سەربازانی ئۆكرانیا بەدیل بگرێت، ئەوە بێجگە لەئەوەی زیانێكی گەورەی لە هێزەكانی
"دوژمن" داوە بەتایبەتی لە سەرانسەری ناوچەی دۆنێتسک.
ئەمەش لە کاتێکتدا، شەڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیا
پێی ناوەتە ٣٤ـهەمین مانگ و روسیا بەردەوامە لە پێشڕەوییەكانی و جێگیر كردنی هێزەكانی
لەم ناوچانەی كە سوپاكەی دەچێتە ناوییەوە، لەهەمان كاتدا، ئۆكرانیا بۆ هێرشكردنە سەر سوپای ئەو وڵاتە زیاتر
فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەكاردەهێنێت و ناوچە و پێگە ستراتیژییەكانی روسیا بەئامانج دەگرێت.