سەردێڕ:

تانکی ئابرامزی ئەمریکا گەشتە وڵاتی تایوان

PM:06:26:16/12/2024

1852 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند، ٣٨ تانکی جەنگی لە جۆری ئابرامزیان لە ئەمریکا وەرگرتووە


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند، ٣٨ تانکی جەنگی لە جۆری ئابرامزیان لە ئەمریکا وەرگرتووە، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانى تایوان بۆ رووبەڕووبوونەوە لە ئەگەری هەر هێرشێکی چین.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تانکەکان لە جۆری 'ئێم ١ ئەی١٢'ن و کاروانى یەکەمى ئەو ١٠٨ تانکەن کە ساڵی ٢٠١٩ داواکراون، ئێستا گەیشتوونەتە سەربازگەیەکى مەشقی سوپا لە شاری شینجو لە باشووری تایپێ.

هاوکات، تانکی ئابرامز، یەکێکە لە بەهێزترین تانکەکانی جیهان،

ئاژانسێکی هەواڵی ناوخۆی تایوانیش ئاشکرایکردووە، تانکەکانی 'ئێم ١ ئەی١٢ ' یەکەم تانکی نوێن کە لەماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا گەیشتوونەتە تایوان.

حکومەتى تایوان بڕی ١.٢ملیار دۆلاری بۆ کڕینى تانکەکانی ئابرامز تەرخانکردووە.

ئەمە لە کاتێکتدایە، وڵاتی تایوان بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی هێرشی داگیرکاریدایە لەلایەن چینەوە، لەبەرامبەردا، واشنتۆن هاوپەیمانی تایوانە و چەکى بۆ دەنێرێت ئەمەش وڵاتی چینی تووڕە کردووە.













گەلەری