سەردێڕ:

سبەینێ لە کام پارێزگا ئەگەری بەفربارین هەیە؟

AM:10:38:16/12/2024

27976 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و سبەینێش کەمێک بەفر لە پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

باسی لەوەش کردووە، لەکاتەکانی نیوڕۆ کەمێک بەفر لەپارێزگای دهۆک و لە ناوچە  شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و وەهەروەها رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێ پاشان لەکاتەکانی شەودا ئاسمان بەرەو ساماڵ دەروا کەش جێگیر دەبێتەوە.













گەلەری