AM:10:16:16/12/2024
2016 جار خوێندراوەتەوە
زانایانی چینی فڕۆکەیەکی هایپەرسۆنیکیان دروستکردووە کە جەستەیەکی گەورەی هەیە و بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بە ئاسمانەوە هەڵدەفڕێت و دەگاتە ئەو خێراییە کە دەتوانێت لە ماوەی دوو کاتژمێردا مەودای پەکین تا نیویۆرک ببڕێت.
لە هەواڵێکی ماڵپەری scmp.com هاتووە کە گەشتێکی تاقیکاری کە بۆ یەکەمجار لەم هەفتەیەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەنجامدرا ، فڕۆکەکە لە بەرزترین ئاستی خێرایی گەیشتە بەرزی ٦.٥٦ – یان زیاتر لە شەش هێندەی خێرایی دەنگ.
کوی کای، سەرۆکی پڕۆژەکە و توێژەر لە پەیمانگای
میکانیک لە ئەکادیمیای زانستی چینی، لە مانگی ئۆکتۆبەردا لە پەکین قسەی کرد و وتی:
"لەو کاتەدا هەمووان پێیانوابوو بیرۆکەیەکی شێتانەیە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمە رووبەڕووی
گومانێکی زۆر بووینەوە، خۆشبەختانە ئێمە خۆڕاگریمان هەڵبژارد، هەمیشە باوەڕم وابوو
کە داهێنان لە نێوان گومانەکاندا گەشە دەکات".
ئەمەش بەو مانایەیە کە لە داهاتوودا فڕۆکەی
هایپەرسۆنیک دەتوانێت بەقەد فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکانی ئەمڕۆ سەرنشین یان بارهەڵگر
بگوازێتەوە.