AM:10:05:15/12/2024
1388 جار خوێندراوەتەوە
لە شەوی رابردووەوە پێدانی کارەبای نیشتمانی لە هەولێر بۆ سفر کاتژمێر دابەزیووە و لە بەشێکی شارەکانی تری هەرێمیش کەمتر لە چوار کاتژمێر کارەبا دراوە بە هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، سەرەڕای ئەو شەپۆلە سەرمایەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەڵام پێدانی کارەبای نیشتمانی لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە لە هەندێک ناوچە بۆ سفر کاتژمێر دابەزیووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، لە شەوی رابردووەوە کارەبای نیشتیمانی
لە تەواوی هەولێر براوە و بۆ سفر کاتژمێر دابەزیووە، تەنانەن لەو گەرەکانەیشی کە پێدانی
کارەبا کراوە ٢٤ کاتژمێری.
هاوکات، لە شارەکانی تری هەرێمیش کەمتر لە چوار كاتژمێر کارەبا دەدرێت
بە هاوڵاتیان.