سەردێڕ:

بڕی بارانبارین لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو

PM:04:37:13/12/2024

7800 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا لە رەواندز ٢٨ ملیم باران باریووە و زۆرترین بڕبووە، هەروەها لە سیدەکانیش ٢٥ ملیم باران باریووە


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا لە بەشێکى ناوچەکانى هەرێم بە بڕى جیاواز باران باریووە و وتیشی، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی شوێنەکان بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، پێشبینیش دەکرێت ڕێژەی دابارین زیاتر بێت لە ناوچەکانی سۆران و راپەرین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

هاوکات پەیامنێری ئین ئاڕ تى رایگەیاند، لە ناوچەى حاجی ئۆمەرانی سەربە سۆران ١٠  سانتیمەتر بەفر باریوە.

سەبارەت بە کەشى سبەینێش کەشناسى هەرێم دەڵێت، لە کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێک ناوچە تەم دروست دەبێت و هاوکات، لە سۆران و راپەرین هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند دەبارێت ، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە نزیکەی ٣ تــــا ٥ پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەڵام لە کاتەکانی شەو دابەزینی پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت .

 













گەلەری