سەردێڕ:

لەرووداوێکی هاتوچۆدا چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا

AM:10:21:12/12/2024

3028 جار خوێندراوەتەوە

لە روداوێکی هاتوچۆدا لە سنورى گەرمیان چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.


هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا لەسەر رێگای باوەنور- کەلار کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشاوە و بەهۆی رووداوەکەوە چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوەکەدا پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون و چارەسەر وەردەگرن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لە نێوان شەش ساڵان و هەشت ساڵاندا بووە و سێ لەو منداڵانەشى گیانیان لەدەستداوە خوشکبوون، بەشێک لە بریندارەکانیش بۆ چارەسەرى پێویست رەوانەى نەخۆشخانەکانى سلێمانى کراون.













گەلەری