سەردێڕ:

ئەمریکا دەیەوێت حکومەتێکی گشتگیر لە سوریا پێکبهێنێت

AM:08:57:11/12/2024

1288 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، دوو بەرپرسی ئەمریکی و یاریدەدەرێکی کۆنگرێس کە کورتەیەکیان لەبارەی یەکەم پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ "کۆمیسیۆن" کە سەرکردایەتی رووخاندنی ئەسەدیان کرد، ئاشکرایان کرد کە ئیدارەی جۆ بایدن داوای لە گروپی تەحریر شام کردووە، بە هێز سەرکردایەتی وڵاتەکە وەرنەگرن، بەڵکو پرۆسەکە هەمەلایەنە بێت بۆ بەرێوەبردن و پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتقالی.


دوێنێ دەسەڵات بە محەممەد بەشیر راسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتقالی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات بۆ ماوەی ٤ مانگ تا مانگی ئازاری ٢٠٢٥. دوابەدوای راسپاردنەکەی، محەمەد بەشیر جەختی لەوە کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە کە سورییەکان چێژ لە “سەقامگیری و ئارامی” وەربگرن.”

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتەکەی دەستیکردووە بە کارکردن بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتەکان لە حکومەتی پێشوو بۆ حکومەتی ئینتیقالی.

لە کاتێکدا سەرچاوە ئاگادارەکان پشتڕاستیان کردەوە کە "بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان” چاو لە پێکهێنانی سوپای سوریا و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان لەو وڵاتەدا دەکاتەوە.

لەکاتێکدا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەتەواوی پشتیوانی لە پڕۆسەی گواستنەوەی سیاسی لە سوریا دەکات و دەیەوێت پرۆسەکە ببێتە هۆی حوکمڕانییەکی متمانەپێکراو و هەمەلایەنە و ناتایفەگەری.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن "بە تەواوی دان بە حکومەتی داهاتووی سوریادا دەنێت و پاڵپشتی دەکات کە لەم پرۆسەیە سەرهەڵدەدات”.

پێش ئەوەی دەستبەکاربوونی محەمەد بەشیر رابگەیەنێت، گەیر پیدەرسن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا رایگەیاند، پێویستە ئەو دەستەیە لەگەڵ ئەو "پەیامە ئەرێنییەکان"دا بگونجێن کە تا ئێستا بۆ گەلی سوریای ناردووە.













گەلەری