سەردێڕ:

بەهۆى راگەیاندنى باری لەناکاو سەرۆکی کۆریای باشور داوای لێبوردنی کرد

AM:09:17:07/12/2024

1176 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی سەرۆکی کۆریا لە دژی پەرلەمانی وڵاتەکەی یاسای باری لەناکاوی بەکارهێنا، ئەمڕۆ داوای لێبوردنی کرد.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـێ ١٢ـێ ٢٠٢٤، ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، یون سوک یۆل، سەرۆکی کوریای باشور لە تەلەفیزیۆنی فەرمی ولاتەکەیدا داوای لێبوردنی لە خەڵک و پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد.

ئەوەشیان خستەڕوو، زۆرێک لە چاودێران چاوەڕێ بوون دەست لە کار بکێشێتەوە و ئەمەش داوای ئەوەی هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان کرد بۆ دەست لە کار کێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی سێ شەممەی رابردوو سەرۆکی کۆریای باشور فەرمانی دا بە سوپای وڵاتەکەی یاسای حکومەتی سەربازی جێبەجێ بکەن و پەرلەمان لەکاربخەن بەپاساوی ئەوەی پارتی ئۆپۆزسیۆن هاوسۆزی بۆ کۆریای باکور دەردەبڕێت. ئەوەش نارەزایی هاوڵاتیانى وڵاتەکەى لێکەوتەوە.













گەلەری