سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەى ئێران: پشتیوانیەکانمان بۆ سوریا بەردەوام دەبێت دژى گروپە چەکدارەکان

PM:07:30:06/12/2024

1832 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران و سوریا، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئاساییشی سوریا و عێراق پەیوەستن بەیەکەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، لە کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هێزە چەکدارەکانى عێراق بەهەموو پێکهاتەکانیەوە ئامادەن بۆ پاراستنى سنورەکانیان و وتیشی، "دەستپێشخەریمان کردووە بۆ کۆنگرەیەک لە بەغدا بە بەشداری کۆمەڵێک وڵات".

هاوکات، وەزیری دەرەوەی سوریاش ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆى هێرشی گروپە چەکدارەکانەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیەکانیان ئاوارەبوون و ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەى ناوچەکان بەردەوام دەبێت، وتیشی، "هێرشى گروپە چەکدارەکان مەترسى بۆ سەر ئاسایشى ناوچەکە دەبێت و پێویستمان بە هاوکاری زیاتری وڵاتانى ناوچەکە هەیە بۆ روبەڕوبونەوەى گروپە چەکدارەکان".

ئەوەش لەکاتێکدایە وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە کۆنفرانسەکەدا ئەوەی راگەیاند، پشتیوانیەکانیان بۆ سوریا بەردەوام دەبێت دژى گروپە چەکدارەکان و تاران بەهەموو هێزێکیەوە بەردەوام دەبێت لە پشتگیرییکردنى حکومەتى سوریا و ئەو هێرشانەى ئێستا ئەگەر سەرکەوتووبێت دەپەڕێتەوە بۆ تورکیا و عێراق و ئوردنیش.

هەروەها وتیشی، "روبەروبوونەوەى گروپە چەکدارەکان ئەرکێکى نێودەوڵەتییە و پێویستە ئێران و عێراق و سوریا هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ روبەڕوبونەوەى گروپە چەکدارەکان".













گەلەری