AM:08:24:13/03/2025
928 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٨٦ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٧ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردوو هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی نزیکەی ٨٥ سەنت بەرز بووەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ ماوەیەک لەمەوپێش سەپاندنی باجی ٢٥٪ لەسەر
هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ١٠٪ـی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست.