PM:03:29:06/12/2024
2104 جار خوێندراوەتەوە
پێشهاتەکانی سوریا تا دێت زیاتر لە بەرژەوەندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەشکێتەوە و لە دوایین پێشهاتتدا ڕوانگەی سوری ڕایگەیاند، سوپای سوریا لە سنوری عێراق و سوریا کشاونەتەوە بە ئاڕاستەی دیمەشقی پایتەخت.
ئەمڕۆ هەینی، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد،هێزەکانی سوپای سوریا دەستیان کرد بە کشانەوەی ژمارەیەک لە یەکە سەربازییەکانیان کە لە ناوچەکانی دێرەزۆر و ناوچەی ئەلبوکەمال کە نزیکن بە ناوچەی سنورییەکانی سوریا لەگەڵ عێراقدا.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هەندێک لە گروپە
چەکدارییەکانی پاڵپشتکراو بە ئێران هاتوونەتە ئەو ناوچانە و جێگای سوپایان
گرتووەتەوە.