AM:09:55:14/03/2025 
        
      6440 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو کەسێک  چوار ئەندامی خانەوادەکەی لە ماڵی خەزوری  کوشتووە و دوو منداڵیشی بریندار کردووە.  
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەوی رابردوو پزیشکێک چووەتە سەر ماڵی خەزوری، بە دەمانچە هاوسەرەکەی و خوشکی هاوسەرەکەی و خەسوو خەزوری کوشتووە و منداڵێکی خۆی و منداڵێکی خوشکی هاوسەرەکەی بریندار کردووە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی
بەوەش کردووە، دوای رووداوەکە  توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.
بە وتەی شایەدحاڵەکان،
ماوەیەک پێش ئێستا کێشە لە نێوان ئەو پزیشکە و هاوسەرەکەیدا دروست بووە، دوێنێ شەو
چووەتە ماڵی خەزوری و لە دوای دروستبوونی دەمەقاڵەیەکی زۆر ماڵەکەی بەجێ هێشتووە و
پاش نیو کاتژمێر گەڕاوەتەوە و رووداوەکە روویداوە.
		
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             