سەردێڕ:

وەزیری پەروەردە: گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندنی ساڵی ئایندەدا دەکرێت

PM:10:21:05/12/2024

2648 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، بڕیاریان داوە گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندنی ساڵی ئایندەدا ئەنجام بدەن. وتیشی، گۆڕانکارییەکە سەرجەم ئاستەکانی خوێندن دەگریتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ١٢ـێ ٢٠٢٤، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گۆڕانکاریی لە پرۆگرامەکانی خوێندن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەت کۆبونەوەیان ئەنجامداوە و لەگەڵ بەشی زانستەکان و بیرکاری و کیمیا کۆبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا  گفتوگۆکراوە لەسەر دەرئەنجامی کاری لیژنەکانیان لەهەمانکاتدا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥- ٢٠٢٦ ، تۆمارەکانی هەموو ناوەندی خوێندن لە کوردستان یەکدەخرێن و گۆڕانکاریان تێدا دەکرێت هەتاکو وەزارەتی پەروەردە بەچاپیان بگەیەنێت .

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان کارکردنیان بەردەوامە لەسەر گۆڕانکاریی و نوێگەریی لە بابەتەکانی خوێندن لە ئاستە جیاوازەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی دابینکەکردنی موچەکانیان بە شێک لە ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە.

 













گەلەری