سەردێڕ:

دوو خانمی کورد ناویان لە لیستی ١٠٠ کاریگەرترین ژنی بی بی سی دایە

AM:10:33:04/12/2024

3316 جار خوێندراوەتەوە

نادیە موراد براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و ژینا مۆدارێس گۆرجی بانگەشەکاری مافی ژنان، ناویان لە لیستی ١٠٠ کاریگەرترین ژنی بی بی سی دایە


میدیای بی بی سی لەسەر ئەم دوو خانمە کوردە بڵاوی کردەوە، نادیە موراد، ئێستا داکۆکیکارێکی پێشەنگی رزگاربووانی توندوتیژی سێکسی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیە. هاوکات، رۆژنامەنووس و چالاکوانی کورد ژینا مۆدارەس گۆرجی لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژنانی ژیڤانۆ بوو کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.

نادیە موراد بەرگەی جینۆسایدی ئێزیدییەکانی لە عێراق گرت، کە لەلایەن ئەو گروپەی خۆیان ناودەبەن دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ساڵی ٢٠١٤ ئەنجامدرا.

ئەو کچە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە گیرا و بە زۆر خراوەتە ژێر کۆیلایەتی و دەستدرێژی و ئازاردانی زۆر، دەای سێ مانگ ئازاد کرا.

موراد دوای سێ مانگ ڕزگاری بوو، و تا ئێستاش تاقیکردنەوەی خۆی بۆ جیهان گێڕاوەتەوە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە توندوتیژی سێکسی پەیوەست بە ململانێ.

ئەو هاوبەشی لەگەڵ پارێزەری مافەکانی مرۆڤ ئەمال کلۆنی کرد بۆ لێپرسینەوە لە داعش و دەستپێشخەری نادیەی دەستپێکرد بۆ یارمەتیدانی بنیاتنانەوەی کۆمەڵگاکان و داکۆکیکردن لە قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووان.

دوای دە ساڵ لە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان، موراد بەردەوامە لە بوون بە هێمایەکی جیهانی بۆ خۆڕاگری.

مۆدارێس گۆرجی لە سەرەتای دەستپێکردنی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی ئێرانەوە دوو جار دەستگیرکرا، سەرەتا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" سزای ٢١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. لە ئێستادا سزای کەمکراوەی دوو ساڵ و چوار مانگ بەسەر دەبات.

مۆدارەس گۆرجی ئەندامی کەمپەینی یەک ملیۆن واژۆ بوو بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی گشتی بۆ چاکسازیی یاسادانان لە ئێران، کە باسی لەو یاسایانە کرد کە هەڵاواردنیان لە دژی ژنان دەکرد.

ئەو لەپشت گروپێکی فۆتۆگرافی ژنانی کورد و پۆدکاستێکی ژنان و کتێبێکی منداڵانە کە ژنانی ئیلهامبەخشی کورد تێیدا بەشدارن.













گەلەری