ئەمڕۆ سێشەممە، د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاریدا، بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی
پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.
لە گشتاندنێکدا کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا
و توێژینەوەى زانستى دەرچوەو ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان
کراوە تیایدا هاتوە؛ بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان/
خوێندکاران و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی موچەی موچەخۆران و شایستە
داراییەکانیان، بڕیارماندا بە: دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران
لە خوێندکاران و قوتابیانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە
پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن.
هەر لە بڕیارەکەدا هاتوە؛ پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی
داهاتوی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی
هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.