AM:09:40:03/12/2024
4528 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ژێرزەوی لە وەزارەتی سەرچاوەکانى ئاوى عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ دروستکردنی کۆمەڵێک بەنداو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بۆ گلدانەوەی ئاو و زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، مەیسەم عەلی خزر، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی ژێرزەوی لە وەزارەتی سەرچاوەکانى ئاوى عێراق ئاماژەى بەوەش کردووە، وەزارەت لە پلانیدا ٣٠ بەنداو لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دروستبکات.
باسی لەوەش کردوە،
بەشێکی بەنداوەکان دەکەونە ناوچە بیابیانییەکانەوە کە دابینکردنی ئاو تیایاندا
قورسە و بە گلدانەوەی ئاوی باراناو و لافاویش ئاوی ژێرزەوی زیاد دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو،
لە ئێستادا عێراق یەدەگێکی باشی هەیە لە ئاوی ژێرزەوی کە ئەگەر رووبەڕووی قەیرانی
ئاو ببێتەوە بە ئاسانی دەتوانێت پێداویستی ئاو پڕبکاتەوە و وتیشی جگە لە ئاوی
باران و عێراق خاوەنی دوورووباری گەورەیە و بەردەوامن ئاوى ژێرزەوى پاراو دەکەنەوە.