PM:02:20:02/12/2024
896 جار خوێندراوەتەوە
قایمقامی قەزای سەیدسادق رایگەیاند، بەهۆی نەشیاوی و خراپبوونی یەک تۆن پەنیری کوردی لەناوبرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ١ـی ٢٠٢٤، بە فەرمانی رەزا محەمەد ئیسماعیل، قائمقامی قەزای سەیدسادق و لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی قەزاکە بە هاوکاری بازگەی ئاسایشی سەیدسادق دەست بەسەر بڕی زیاتر لە یەک تۆن پەنیری خراپبوودا گیرا.
هاوکات، پاش پشکنینی لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەت، دەرکەوت کە
پەنیرە دەست بەسەراگیراوەکان ناتەندروستن و شیاوی خواردن نین بۆ مرۆڤ.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە دوای دەست بەسەراگیرانی بەرهەمە خراپبووەکان سەرجەمیان لە شوێنی تایبەت
بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لەناوبران.