AM:10:23:30/11/2024
11224 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ تا قۆناغی پرۆسەی سەرژمێری دەستپێدەکات، پارێزگاری هەولێریش رایگەیاند، باشترە سەرۆکی خێزان وەڵامبداتەوە و ئەگەر لە ماڵ نەبوون کەسێکی دیکەی بەرپرس دەتوانێت وەڵامبداتەوە. ئاماری دهۆک و داوا لە هاوڵاتیان دەکات هاوکاری بژمێرەکان بن.
لەمڕۆوە، بژمێرەکان سەردانی سەرجەم خیزانەکانی هەرێم دەکەنەوە بۆ وەرگرتنی وەڵامی فۆڕمی پرسیارنامەی خێزانەکان کە ٧۷ پرسیاری تێدایە، ئومێد خۆشناو پاریزگاری هەولێر باسی لەوە کرد، دەبێت ئەو کەسانەی لە ناوچە کێشەلەسەرەکان تۆمارکراون بگەڕێنەوە و لەوێ وەڵامی ٧٧ پرسیارەکە بدەنەوە.
لەوبارەیەشەوە، بەڕێوەبەری ئاماری دهۆک رایگەیاند، ئەم قۆناغە تەواوکەری قۆناغەکانی پێشووتری سەرژمیرییە و داوا لە
هاوڵاتیانیش دەکەن بەهۆی زۆری پرسیارەکانەوە هاوکاری بژمێرەکان بن تاوەکو بتوانن
بە زویی کارەکانیان جێبەجێ بکەن.
باسی لەوەش کرد پرسیارەکان لەبارەی باری دیموگرافی و باری کۆمەڵایەتی
و ئابوری و پەروەردەی و تەندروستی و کارو بێکاری و نیشتەجێبوون و کۆچ و هۆیەکانی
گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون و زانیاری کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک رۆژی لەدایک
بوون و ژمارەی ئەو کەسانەی مردوون لەنێو خێزاندان.
ئەوەشی خستە روو، جارێکی دیکە زانیارییەکانی نێو کارتی نیشتمانی تۆماردەکرێت
و پرسیار دەکرێت لەبارەی هەبوونی ئاو و کارەبای نیشتمانی.