سەردێڕ:

گۆڕان: داوامان کردووە بە زووترین کات حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت

PM:05:28:28/11/2024

1064 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی گۆڕان رایگەیاند، هەموو لایەنەکان بەرپرسن لە باشترکردنی دۆخی هاوڵاتیانی هەرێم و داواشیان کردووە هەرچی زووە حکومەتی نوێ پێک بهێندرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤ وتەبێژی گۆڕان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێوە کۆبوونەتەوە.

باسی لەوەش کرد، داوایان کردووە پێکهێنانی حکومەتی نوێ دوانەکەوێت و چی زووە حکومەتی نوێ پێكبهێنرێت و دامودەزگاکانی هەرێم شەرعیەتییان بۆ بگەڕێتەوە.

ئەوەشی خستە روو، بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمان پێویستە لایەنەکان رێک بکەون. دەشڵێت، "فەرزکردنی ئەمری واقیع کۆن بووە و پێویستە بە رێککەوتن بڕیارەکان بدرێن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، سەردانی لایەنەکان بۆلای یەکدی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستی پێکردووە و تەنها نەوەی نوێش پرۆژەی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەت راگەیاندووە و پرۆژەکەشی داوەتە پارتی و ئاری هەرسین لەوبارەیەوە وتی، پرۆژەکەی نەوەی نوێ خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.













گەلەری