سەردێڕ:

ئەگەر ناتانیاهۆ سەردانی بەریتانیا بکات دەستگیردەکرێت؟

AM:11:55:28/11/2024

1584 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئەگەر سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێتە خاکی بەریتانیا ئەگەری هەیە دەستگیر بکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ١١ی ٢٠٢٤ دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، رەنگە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەستگیربکرێت، ئەگەر سەردانی بەریتانیا بکات، جەختیشی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان کردەوە.

وتەبێژی فەرمی کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ناتوانێت لێدوان لەسەر دۆسیە تایبەتەکان بدات، سیستەمی دادگاکانی بەریتانیا دەبێت بڕیار بدات کە ئایا فەرمانی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان جێبەجێ دەکرێت یان نا.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەگەر سەردانێکی لەو جۆرە بکرێت دەبێت رێوشوێنی دادوەری و رێکاری یاسایی پەیڕەو بکرێت.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا رایانگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردنەکە لە وڵاتەکانیان جێبەجێ ناکرێت.

ئەمەش بەو مانایەیە کە ناتانیاهۆ لەمەودوا ناتوانێت سەردانی ١٢٠ وڵاتی واژۆکەری "پەیمانی ڕۆما” بکات کە دادگا پشتی پێ دەبەستێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی.













گەلەری