هەرمێ یەکێکە لە میوە تایبەتەکان، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین و کانزاکان، چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی "ئێرێم نیوز"، هەرمێ یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن دەدات، هاوکات بەشدارە لە جێگیرکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا بەهۆی بەرزی رێژەی ریشاڵییەوە کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی هەڵمژینی شەکر.
توێژینەوەکان
ئاماژە بەوە دەکەن، خواردنی هەرمێ مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بە
رێژەی ٣٪ کەمدەکاتەوە، جگە لەوەش هەرمێ قەبزی ناهێڵێت و تەندروستیی هەرس باشتر دەکات
چونکە شەش گرام ریشاڵی تێدایە کە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە ئاسانکردنی جوڵەی ریخۆڵە و
کەمکردنەوەی قەبزی و گەشەکردنی بەکتریا باشەکان.
جگە لەوانەش،
هەرمێ دژە ئۆکسێنەری بەهێزی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات لە جەستەدا،
هەروەها دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشیەکانی دەمار
کەم بکاتەوە.