سەردێڕ:

روسیا: ئامادەین لەگەڵ ئەمریکادا گفتوگۆ بکەین

PM:03:08:07/11/2024

1596 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا پێشنیازێکی هەبێت بۆ ئەوەی بەبێ مەرج گفتوگۆ لەگەڵ روسیادا بکات، ئەوان ئامادەی گفتوگۆن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، روسیا نەک لەگەڵ ئەمریکا لەگەڵ هیچ وڵاتێکی دیکە پەیوەندی نەپچڕاندووە و ئەگەر ئەمریکا پێشنیازێکی هەبێت بۆ ئەوەی بەبێ مەرج گفتوگۆ لەگەڵ روسیادا بکات، ئەوان ئامادەی گفتوگۆن.

ئەوەشی خستە روو، هەمیشە گفتوگۆ باشترە لە دورەپەرێز بوون و بچڕانی پەیوەندی، ئەگەر لە دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، واشنتۆن پێشنیازێک بکات بۆ گفتوگۆ روسیا ئامادەیە.

دوێنێ، کۆشکی کریملن رایگەیاند، دوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا بەپێی هەڵسوکەوت و بڕیارەکانی مامەڵە لەگەڵ ترەمپ دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی جەنگی روسیا- ئۆکرانیا پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و ئەمریکا گرژی تێکەوتووە.













گەلەری