سەردێڕ:

هەفتەی داهاتوو ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەنرێت

PM:05:26:31/10/2024

7036 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ئەنجامی زانکۆلاین بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ بۆ خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ رادەگەیەنرێت.


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکومەتی کاربەڕێکەر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ٣ـی ١١، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى ١٢ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢٤-٢٠٢٥ رادەگەیەنرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، دواى راگەیاندنى ئەنجامەکان، رۆژی یەکشەممە ١٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤، پڕۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم بۆ ئەمساڵ لە زانکۆکان دەست پێدەکات.

باس لەوەش کراوە، پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارىی پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥.


 













گەلەری