PM:09:21:12/03/2025
1552 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا رۆژنامه‌نووسێكی عێراقی له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه كوژرا كه ده‌وترێت بكوژه‌كه پاسه‌وانی په‌رله‌مانتارێكه.
ئەمڕۆ ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان رایگەیاند، شه‌ڕ له‌نێوان رۆژنامه‌نووس له‌یس محه‌مه‌د ره‌زا و پاسه‌وانانی یه‌كێك له په‌رله‌مانتاران له ناوچه‌ی عه‌ره‌سات روویدا و به‌وهۆیه‌وه رۆژنامه‌نوسه‌كه برینداربوو، به‌رله‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌رمی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه
ئاسه‌واری فیشەک به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره و له‌ئێستاشدا هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتووه‌ته
شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه.
رۆژنامه‌نوسان
داوایان له عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق كردوه بكوژانی رۆژنامه‌نوس
'له‌یس محه‌مه‌د ره‌زا' ئاشكرا بكات.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق، رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لەگەڵ دراوسێیەکی خۆی.