AM:12:06:31/10/2024
1616 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتى هۆشداری دەدات لە داخستنی دەزگای فریاگوزاری و کاری نەتەوەی یەگرتووەکان بۆ هاوکاری پەنابەرانی فەلەستین. دەشڵێت، داخستنی دەزگاکە کارەساتی مرۆیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا بە ئیسرائیل کە نابێت بە هیچ شیوەیەک دەزگای فریاگوزاری و کارکردن دابخات کە هاوکاری پەنابەرە فەڵەستینییەکان دەکات لە رۆژهەڵاتی قودس و کەناری ڕۆژئاوا و غەززە.
ئەوەشی خستووە تەروو، بە تەواوی لە دژی هەر هەوڵێک دەوەستنەوە کە بیەوێت
کارەکانی ئەو دەزگایە بووەستێنێت، چونکە وەستانی کارەکانی ئەو ڕێکخراوە کارەساتی
مرۆیی بە دوای خۆیدا دەهێنێت و دەرەنجامی خراپ بەسەر تەواوی ناوچەکەوە جێدەهێڵێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رۆژى دوو شەممەى رابردوو پەرلەمانی ئیسرائیل بریارێکى
دەرچواند کە کارەکانى دەزگاى فریاگوزاری و کارکردنی لە تەواوی فەڵستین قەدەغە کرد
و بریارە لە ماوەى ٩٠ رۆژدا بڕیارەکە جێبەجێبکرێت.