میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، پاڵەوانی زنجیرەی "تەڕەزان" لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و کچەکەشی مردنەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، ئەکتەری ناوداری ئەمریکی (رۆن ئیلی) کە بە پاڵەوانی زنجیرەی "تەڕەزان" ناسراوە، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هاوکات، کرستینی
کچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام مردنی رۆن ئیلی باوکی بە هۆکاری کێشەی تەندروستی
پشتڕاست کردووەتەوە و نوسیوویەتی، جیهان یەکێک لە پیاوە گەورەکانی لەدەستدا کە
باوکم بووە.
رۆن ئیلی لە
ساڵی ١٩٣٨ لە شاری هێرفۆردی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٦٦
بۆ ١٩٦٨ لە زنجیرەی تەڕەزان رۆڵی ئەکتەری سەرەکی تەڕەزانی گێڕاوە و لە چەندین فیلم
و بەرنامەی تەلەفیزیۆنی دیکەشدا بەشداری کردووە.
ئیلی لە پاڵ
کاری نواندنیشدا، پاڵەوانی لەشجوانی و نووسەر و راهێنەری مەلەوانیش بووە.