سەردێڕ:

قەرزی بچووک دەدرێتە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

PM:03:23:24/10/2024

1176 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کاری عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکە پێدانی قەرزی بچووک فراوانتر دەکات بەجۆرێک قەرزەکە چینی نوێ دەگرێتەوە و یەکێک لەو چینانە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەجم عەقابی وتەبێژی وەزارەتی کاری عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکە پێدانی قەرزی بچووک فراوانتر دەکات و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەگرێتەوە و لەژێر ناوی دامەزراندنی پرۆژەی خۆیاندا قەرزی بچووکیان پێدەدرێت.

باسی لەوەش کردووە، بەشێک لە خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەتدا دامەزراون و قەرزی بچوکیان بۆ بونیادنان و دامەزراندنی پرۆژە پێدەدەن.

ئەوەشی خستە روو، بەردەوامیشن لە پێدانی قەرز بە سەرجەم چینەکان لەوانە ئەو کەسانەی بێکارن و ئەو کەسانەی دەیانەوێت پرۆژەی خۆیان دابمەزرێنن و بە جدی کاردەکەن بۆ هەموارکردنەوەی یاسای کار و پێدانی قەرز بەجۆرێک هاوتا بێت لەگەڵ پێویستی خەڵک و خزمەتکردن بە خەڵک.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەوەی باڵەخانەکانی بانکەکانی عێراق لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە داگیرکراون بانکی ناوەنی عێراق ناتوانێت لقی بانکەکانی لە هەرێم بکاتەوە و سەرجەم چینەکانی هەرێم لە پێدانی جۆرەها قەرز و سولفە بێبەشبوون.













گەلەری