سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی عێراق:ئەگەر هەرێم داواکارییەکانی بەغدا جێبەجێ نەکات کێشەی یاسایی دروست دەبێت

PM:11:38:23/10/2024

2640 جار خوێندراوەتەوە

لە عێراق تەمویلی مووچەی مانگی ١٠ی دەستپێکرد، بەڵام لە هەرێم دوای دوو هەفتە هێشتا لیستی موچەی مانگی ١٠ نەگەشتۆتە بەغدا. پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت، وەڵام نەدانەوەی داواکاریییەکانی بەغدا لەلایەن هەرێمەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی یاسایی.


ڕائید مالکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، داوا لە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەکەن پەلە بکات و وەڵامی هەبێت بۆ داواکاریەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕادەستکردنی لیست و پوختەی ڕاژەی مووچەخۆران، چونکە بەمە چارەسەکردن کێشەکان ئاسان و خێراتر دەبێت.

وتیشی، "پیم وایە وەڵام نەدانەوەی ئەو داواکاریانە لەلایەن هەرێمەوە ئەمانخاتە ناو کێشەی نوێوە بەتایبەت کێشەی یاسایی".

بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم وا بەنیازە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە بنێرێتە بەغداد، ئەمەش دەبێتە هۆکاری دواکەوتنی تەمویلی مووچەی مانگی ١٠ی هەرێم.

وەزارەتی دارایی عێراق جیاواز لە مانگەکانی ڕابردوو ئێستا پرسی ڕادەستکردنەوە داهاتی نانەوتی هەرێمی کردووە بە پێش مەرجی پارەناردن بۆ هەرێم، دەبێت مانگانە هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی و داهاتی خاڵەسنوریەکان بداتە وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم تا ئێستا ئامادەنییە دەست لە داهاتە ناوخۆیەکان هەڵگرێت نە بۆ عێراق و نە بۆمووچە

ئێستا چاوەکان لەسەر ئەوەن تاوەکو کۆتای ئەمساڵ هات و نەهاتی مووچە بە تەواوەتی کۆتای پێبێت، بەڵام ئەوەی تا ئێستا هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدا هێشتا لێکتێنەگەشتن لەسەر چەند خاڵێک هەیە و پێدەچێت لە هەفتەکانی داهاتووەوە سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەستپێبکاتەوە.













گەلەری