سەردێڕ:

بەریتانیا و ئەڵمانیا رێککەوتنی بەرگریکردنیان واژۆ کرد

PM:07:34:23/10/2024

1600 جار خوێندراوەتەوە

بەریتانیا و ئەڵمانیا رێککەوتنێکی بەرگریکردنیان واژۆکرد بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازییەکانیان لە کەناری رۆژهەڵاتی وڵاتانی ناتۆ.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەریتانیا و ئەڵمانیا رێککەوتنێکی بەرگریکردنیان واژۆکرد بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە سەربازییەکانیان لە کەناری رۆژهەڵاتی وڵاتانی ناتۆ و رێککەتنەکە هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی روسیا بۆسەر ئەو ناوچەیە و بە مێژوویی ناودەبرێت.

لایخۆیەوە جۆن هایلی وەزیری بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد، بە واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە دەیانەوێت بە نەیارەکانیان بڵێن، لە هەموو بارودۆخێکدا بەرگری لە خۆیان دەکەن و رێگە بە هیچ دەستدرێژییەک نادەن.

هاوکات، بوريس بيستوريوس وەزیری بەرگری ئەڵمانیان باسی لەوە کرد، رێککەوتنەکە سەرەتایەکی باشە بۆ پرۆژەکانیان بۆ پاراستنی ئاشتی ئەوروپا و ئەوان لەبەرامبەر سیاسەتی دابەشکاری و جەنگ کە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا بەرپای دەکات سیاسەتی هاوبەشی و متمانە پەیڕەو دەکەن.

رێککەوتنەکەی نێوان بەریتانیا و ئەڵمانیا ناو رێککەوتنی " ترينيتي هاوس"ـە و کاردەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایشی نیشتمانی و گەشەی ئابووری لە بەرامبەر زیادبوونی دەستدرێژی روسیا و پەرەسەندنی هەڕەشەکان.

بەریتانیا و ئەڵمانیا دوو دیارترین وڵاتی ئەوروپین کە لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ و لە سەرەتای جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە هاوکاری سەربازییان پێشکەش بە ئۆکرانیا کردووە، بە تایبەتی لەندەن کەلە ئێستادا موشەکی دوور مەودا دابین دەکات بۆ کیێڤ.













گەلەری