سەردێڕ:

کەی مووچەی مانگی ٩ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت؟

PM:02:43:22/10/2024

16808 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی مانگی ٩ـی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت، بەڵام تا ئێستا لە سلێمانی و سنووری ئیدارەی سۆران و کفری مووچەی ئەو مامۆستایانە دابەش نەکراوە و پێیان وتراوە مووچەی ئێوە نەهاتووە.


لەوبارەیەوە چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی کەمتەرخەمی پەروەردەکان بووە لە تەواوکردنی کاروبارە کارگێڕییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکارێکی دیکە ئامادە نەکردنی چەکی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بووە لە بانک بەهۆی ئەوەی دوێنێ پشووی فەرمی بوو لە سەرجەم دامودەزگاکان.

باسی لەوەش کرد، ئەگەر ئەمڕۆ سەرجەم پەروەردەکان چەکی بانکی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست تەواو بکەن، ئەوا سبەی یان دوو سبەی مووچەکانیان دابەش دەکرێت، ئەگەر نا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو. 

کەریم کەیفی – سۆران













گەلەری