سەردێڕ:

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

AM:09:03:22/10/2024

31320 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ٢٢ی ١٠ی ٢٠٢٤، بڕیارە مووچەی مانگی رابردووی ١١ شوێن و وەزارەت دابەشبکرێت.


دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە یەکێتی و پارتی دەستیان بەسەر پارەکەی بەغدادا گرتبوو کە بۆ مووچەی مانگی ٩ رەوانەی هەرێمی کردبوو و حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشی نەدەکرد، ئەمڕۆ مووچەی ١١ شوێن و وەزارەت دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەی مووچە، ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتەکانی پەروەردە، ناوخۆ، داد، ئەوقاف، بازرگانی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە، کشتوکاڵ، شارەوانی، پلاندانان و ئەنجومەنی دادوەری مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەی مووچە، رۆژی پێنجشەممە، ٢٤ی ١٠، سەرەڕای ئەوەی لە کۆتایی مانگی ١٠داین بەڵام کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ دێت، هێشتا هیچ ئاسۆیەکیش لەبارەی مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێم روون نییە.

لە عێراق هەفتەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠، ئەوە جگە لەوەی لە سەرەتای هەموو مانگێکدا عێراق مووچەی خانەنشینانی خۆی دابەشدەکات.













گەلەری