سەردێڕ:

درەنگ خەوتن چ زیانێک بە جگەر دەگەیەنێت؟

PM:11:41:21/10/2024

2748 جار خوێندراوەتەوە

حەوانەوەی باش و خەوی قووڵ زۆر گرنگە، ئەگەر باش نەخەویت ژەھرەکانی ناو لەش کەڵەکە دەبن و کاریگەریان لەسەر تەندروستیت و مێشکت دەبێت.


بەپێی ماڵپەڕی" ئاڤۆگێڵ"، درەنگ خەوتن زیان بە جگەر دەگەیەنێت، کە ئەمانەن:

ھۆکاری سەرەکی پەککەوتنی جگەر ئەمانەی خوارەوەیە:

١. درەنگ خەوتن و درەنگ ھەڵسان ھۆکاری سەرەکین.

٢. میزنەکردن لە بەیانیاندا.

٣.زۆر خواردن.

٤.خۆدزینەوە لە خواردنی نانی بەیانی.

٥.زۆر بەکارھێنانی "موادی حافیزە"و رەنگ و شیرینکەری پیشەسازیی لە خوادندا.

٦.بەکارھێنانی دەرمان بە زۆریی

٧.بەکارھێنانی رۆنی زۆر، تا بۆت دەکرێت رۆن کەم بەکاربھێنە بۆ سوورکردنەوە و تەنانەت ئەگەر جۆری باشیش بێت وەک رۆنی زەیتون، لە کاتی ماندوێتیدا خواردنی سورەوەکراو مەخۆ مەگەر تەندروستیت زۆر باش بێت.

٨.خواردنێک کە زۆر مابێتەوە جگەر ماندوو دەکات، سەوزەو رووەک بە کاڵی یان کوڵاوی بخۆ، سەوزەی سوورەوەکراو بە یەک ژەم بخۆ ھەڵیمەگرەوە.

٩.زۆر گرنگە خووی خواردن رێکوپێک و لە کاتی خۆیدابێت بۆ ئەوەی لەش خوادنەکان بمژێت و ھەروەھا لەو مادە کیمیاویە زیانبەخشانە رزگاری ببێت چونکە:

١١ ی شەو کاتی فرێدانی ژەھرە کیمیاویەکانە، بۆیە دەبێت لەم ماوەیەدا پشوو بدەیت و کار نەکەیت، بە تایبەتی ئافرەتان.

١١بۆ سەعات یەکی دوای نیوە شەو کاتی پرۆسەی رزگاربوونە لە ژەھرەکان لە ناو جگەردا، بۆیە دەبێت لە خەودا بیت.

سەعات یەک بۆ سێی بەیانیش لە زراودا ژەھرەکان دەردەکرێن، دیسانەوە دەبێت لە خەودا بیت.

سێبۆ پێنجی بەیانی کاتی پاککردنەوەی سیەکانە لە ژەھر، لەبەر ئەوەی پرۆسەی ژەھر فڕێدانەکە گەیشتووەتە بۆری ھەناسەدان، ئەگەر کۆکەی زۆرت ھەبوو دەرمانی کۆکە مەخۆ بۆ ئەوەی رێگە لە ژەھرفڕێدانەکە نەگرێت.

پێنج بۆ حەوتی بەیانی کاتی پاککردنەوەی قۆڵۆنە "ریخۆڵە ئەستوورە"، کەواتە میزەڵدانت بەتاڵ بکەرەوە.













گەلەری