کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا بارستە هەوایەکی سارد لە رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە روو لە عێراق دەکات و پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان دادەبەزن و بارانبارین لە هەرێم دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، کەشناسی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە،ئەمشەو پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان سێ بۆ حەوت پلە دادەبەزن.
باس لەوەش کردووە، پلەکانی گەرما لە
ناوچەکانی باشوور دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن و خێرایی با لە عێراق زیاد دەکات و ئاسمانیش
لە زۆرینەی ناوچەکانی عێراق بە ساماڵی دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ دابەزینی پلەکانی
گەرما لە ناوچەکانی باشوور ئەگەری بارانبارینیش هەیە و ئەگەریش هەیە ئەو بارانەی لە
هەرێم دەبارێت هەورەتریشقەی لەگەڵدا بێت.
ئەمڕۆش، کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاندووە،
سبەی لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵات بەفر دەبارێت.
باسی لەوەش کردووە، سبەی سێشەممە، ئاسمان
لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە
سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمەباران و بەفر دەبارێت.
کەشناسی دەشڵێت، سبەی پلەکانی گەرما نزیک
دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و لەکاتی بارانبارین و بەفر بارینیشدا مەودای
بینین بۆ ٥ بۆ ٧ کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.