سەردێڕ:

سبەی پشووی فەرمییە؛ دابەشکردنی مووچە رادەگیرێت؟

PM:10:57:20/10/2024

45116 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سبەی لە سەرجەم دامودەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکان پشووی فەرمییە، وەزارەتی دارایش دەڵێت، دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.


وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، هەرچەندە سبەی پشووی فەرمییە دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی مووچە بەردەوام دەبێت.
باسی لەوەش کردووە، دەوام لەو بانکانەدا ئاسایی دەبێت کە مووچە تێیاندا دابەش دەکرێت. 
بەپێی خشتەکە سبەی، دەستەی وەبەرهێنان و دەستپاکی و ژینگە و دەزگای مین و ناوجەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆن و دیوانی چاودێری و مافی مرۆڤ و کاروباری ئەنفالکراوان و تەندروستی و دارایی مووچە وەردەگرن. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی دوو هەفتە حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی پارتی و یەکێتی دەستی بەسەر ئەو پارەیەدا گرتبوو کە بەغدا بۆ مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کردبوو. 
















گەلەری