فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە سبەینێ و دوو سبەی پشووی فەرمییە.
ئەمڕۆ هەینی، فەرمانگەی میدیا و زانیارییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەر بڵاوی کردەوە، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم سبەینێ و دووسبەینێ پشووی فەرمییە.
باسی لەوەش کردووە، پشووەکە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، کاتژمێر ٧:٠٠ـی بەیانی ئەمڕۆ دەرگای ٧٤٩ بنکەی دەنگدان
بە رووی ٥٪ـی دەنگدەرانی هەرێمدا کە دەنگدەرانی تایبەتن کرایەوە، تا کاتژمێر
١٢:٠٠ـی نیوەڕۆش، رێژەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان گەیشتبووە ٧٠٪ و کەمێکی دیکەش
کۆمسیۆنی عێراق رێژەی کۆتایی بەشداریکردن بڵاو دەکاتەوە.
بڕیارە، رۆژی یەکشەممە دەنگدانی ٩٥٪ـی دەنگدەرانی هەرێم لە چوارچوەی
دەنگدانی گشتیدا بەڕێوە بچێت و نزیکەی دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دەنگدەر مافیان هەیە
تێیدا بەشدار بن.