سەردێڕ:

کۆمسیۆن: لە کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین

PM:06:06:21/10/2024

4684 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم رادەگەیەنن.


حاکم عومەر سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوە برا.

باسی لەوەش کرد، لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا، دوو ملیۆن و ٨٧ هەزار و ٩٧٢ کەس دەنگیان داوە.

وتیشی، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەنجامی کۆتایی هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ رای گشتی رادەگەیەنن. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوەچوو، پڕۆسەکەش لەلایەن کۆسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بەڕێوەبرا.


 













گەلەری