سەردێڕ:

کۆمسیۆن: کاتژمێر ٥ـی ئێوارە ئەنجامی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم رادەگەیەنین

PM:01:25:21/10/2024

3232 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە لە کاتژمێر ٥ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رابگەیەنن.


ئەمڕۆ دووشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ٥ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئەنجامی بەرایی هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ رای گشتی دەخەنە روو.

هەر بە وتەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق،بە گشتی ٧٢٪ـی دەنگدەرانی هەرێم بەشداری دەنگدانی گشتییان کردووە و پرۆسەکە بە سەرکەوتووی بەڕێوە چووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوەچوو ودوو ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو و پڕۆسەکەش لەلایەن کۆسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە بەڕێوەبرا.

گۆران عەبدوڵا-بەغدا













گەلەری